ڕۆژی دووشه‌ممه ١٤ی مانگی ڕێبه‌ندان، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی كارخانه‌ی سیمانی ئیلام له ناڕه‌زایه‌تیی به به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕێزبه‌ندی كاره‌سه‌خت و زیانباره‌كان له به‌رامبه‌ر بینای ئوستانداریی ئه‌مشاره كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی ئه‌م كرێكارانه، لانیكه‌م ٨ ساڵه كه كرێكارانی ئه‌م كارخانه به‌دوای به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ن. شایانی باسه، له ماوه‌ی مانگه‌كانی ڕابردوودا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌م شیركه‌ته به‌ڵێنی جیبه‌جێ كردنی دابوو به‌ڵام به بیانووی نه‌بوونی نه‌ختینگی، حه‌قی شیفتی و ٤٠ ساعه‌ت ئیزافه‌كاری زۆربه‌ی له كرێكاران په‌رداخت نه‌كراوه.