سه‌رله به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٤ی سه‌رماوه‌ز، كرێكارانی كارخانه‌ی تاواندنه‌وه‌ی ئاسن له ئیسفه‌هان له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، له به‌رامبه‌ر بینای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شیركه‌ت ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م كرێكارانه كه ٢ تا ٣ مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراویان هه‌یه و له بارودۆخێكی دژواری گوزه‌راندا به‌سه‌ر ده‌به‌ن، ده‌ڵێن: كارفه‌رمای شیركه‌ت به بیانووی جۆراوجۆری وه‌ك قه‌رزداربوونی ١٠٠ میلیاردی كارخانه، بێ بازاڕی و نهفرۆشترانی به‌رهه‌مه‌كانیان و نه‌بوونی نه‌ختینه، له دانی حه‌قه‌ست و مه‌زایاكانیان خۆ ده‌بوێرێت. كرێكارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه: تا كاتێكه كه به سه‌رجه‌م خواسته‌كانیان نه‌گه‌ن ده‌ست له كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تیی هه‌ڵناگرن.