کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی كارخانه‌ی بێتۆنی ئه‌ندیمێشك

تجمع کارگران کارخانجات بتنی اندیمشک

كرێكارانی كارخانه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی بێتۆنی ئه‌ندیمێشك، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٣ی به‌فرانبار، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ په‌رداخت نه‌كردنی بڕی سێ مانگ حه‌قده‌ست، بیمه‌ و مه‌زایاكانیان، ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی ناڕازیی ده‌ڵێن: به‌هۆی په‌رداخت نه‌كردنی سه‌روه‌ختی حه‌قده‌سته‌كانیان له‌گه‌ڵ كێشه‌وگرفتێكی زۆر له‌ بواری دابین كردنی بژێوی ژیانیان به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه‌. ده‌شڵێن: كارخانه‌ی بێتۆنی ئه‌ندیمێشك یه‌كێكه‌ له‌ كارخانه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی تراوێرس له‌ ئێران كه‌ زۆربه‌ی كرێكاره‌كانی به‌هۆی سه‌روه‌خت په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان له‌گه‌ڵ كێشه‌ به‌ره‌وڕوون. ناڕازییان هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ به‌هۆی دواخرانی بڕی ٣ مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایایان، ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژ خوانه‌كانیان چكۆله‌تر ده‌بێته‌وه‌.