رۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٤ی ڕه‌شه‌ممه، كرێكارانی كارخانه‌ی “ئێران مایع”ی ته‌ورێز بۆ دو‌هه‌مین رۆژی به‌رده‌وام به ناره‌زاریه‌تی له ئاست داخرانی ئه‌م كارخانه‌یه و بیلاته‌كلیفی باروودۆخی پێشه‌ییان ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه و خوازیاری پێراگه‌یشتن به خواسته‌كانین بوون.
به وته‌ی كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌یه، هۆكاری كۆبوونه‌وه‌یان بێ خه‌یاڵی و بێ پرسیاره‌تی به‌رێوبه‌رانی ئه‌م كارخانه‌یه سه‌باره‌ت به به‌رده‌وامی كار و روون بوونه‌وه‌ی باروودۆخی پیشه‌یی كرێكارانه كه هه‌ر یه‌كه‌و ١٥ تا ٢٠ ساڵ پێشینه‌ی كاریان هه‌یه و ده‌ڵێن : خاوه‌ن كارخانه به هۆكاری نادیار قه‌سدی داخرانی ئه‌م كارخانه‌یه‌ی گرتووه و له دوو مانگ له‌وه پێشه‌وه لانیكه‌م ٤٠ كرێكاری له كارخانه ده‌ركرد و رۆژی شه‌ممه ٢٣ی ڕه‌شه‌ممه، له‌كاتێكدا كه چه‌ند رۆژ به كۆتایی ساڵ ماوه درگای كارخانه‌ی داخستووه و ڕێگری كردووه له هاتنه‌وه‌ی كرێكاران بۆ ناو كارخانه كردووه.