سه‌رله به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه ٢٥ی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كارخانه‌ی ئاومه‌عده‌نی داماش، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی بڕێ سێ مانگ له حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان و هه‌روه‌ها چه‌ندین مانگ حه‌قی بیمه‌یان، لهحهسرای ئه‌م كارخانه‌یه ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی كارخانه‌ی ئاومه‌عده‌نی داماش كه له‌ژێر چاودێری شیركه‌تی “هۆلدینگ” كار ده‌كه‌ن، له سێ مانگ له‌مه‌وبه‌ره‌وه هه‌تا ئێستا به بیانووی كه‌مبوونی نه‌ختینه، هیچ حه‌قده‌ستێكیان پێ نه‌دراوه. به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونه‌كانیان، به‌رپرسانی كارخانه پێیان ڕاگه‌یاندوون كه سه‌رچاوه‌ی داهاتی پێویستیان بۆ په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان نییه و ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه به‌رده‌وام هه‌زینه‌ی غه‌یره زه‌رووری بۆ كارخانه ده‌كرێ.