كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كارخانه‌ی “ئیران پۆپلین”ی ڕه‌شت، ڕۆژی دووشه‌ممه ٩ی پووشپه‌ڕ له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی بڕی دوو مانگ له حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی به به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه، خوازیاری په‌رداخت حه‌قده‌ست و باقی مه‌زایاكانیان بوون. ده‌شڵێن: زیاتر له ٧٠ ڕۆژه كه هیچ حه‌قده‌ستێكیان پێ نه‌دراوه و ئه‌م ته‌وه‌ره به سه‌رنج دان به بارودۆخی ناله‌باری ئابووریی وڵات و هه‌روه‌ها گرانی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژی پێداویستییه‌كانی ژیان، كێشهوگرفتی زۆری بۆ بنه‌ماڵه‌كانیان پێكهێناوه.