ڕۆژی دووشه‌ممه ١٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كارخانه‌ی قه‌ندی تۆربهرت جام، به دوای جێبه‌جێ نه‌بوونی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان سه‌باره‌ت به په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، له به‌رامبه‌ر ئه‌م كارخانه‌یه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی به وتنی چه‌ندین دروشم خوازیاری په‌رداخت كردنی سه‌رجه‌م حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان و هه‌روه‌ها په‌رداخت كردنی حه‌قی بیمه‌كانیان به سازمانی ته‌ئمیین ئێجتماعی بوون. ده‌وترێت، به هۆی ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه، كارفه‌رمای له ترسی به‌ربڵاو بوونی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكاران، به‌ڵێنی داوه تا چه‌ند ڕۆژی داهاتوو داخوازییه‌كانی كرێكاران جێبه‌جی ده‌كات.