ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی شیركه‌تی موخابراتی خووزستان، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٧ی مانگی ڕێبه‌ندان، له ناڕه‌زایه‌تیی به جۆری قه‌رارداده‌كانیان ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی كرێكاران، حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، چه‌ندین ساڵه كه هیچ گۆڕانكارییه‌كی به‌سه‌ر نه‌هاتووه و له ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه، دژایه‌تیی خۆیان له‌گه‌ڵ واژۆ كردنی قه‌راردادی سێ مانگه‌ی نوێ ده‌رده‌بڕن. هه‌روه‌ها، كرێكاران ڕایانگه‌یاندووه كه له‌م قهراردادهدا، گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندیی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان و توانا و لێهاتوویی پێرسۆێنلهكان، له‌به‌رچاو نه‌گیراوه.