كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی قه‌راردادی ئیداره‌ی به‌رقی خوزستان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١ی پووشپه‌ڕ، له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌گۆڕینی بارودۆخی كاریان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، سه‌رجه‌م به‌خشنامه و ئاییننامه‌كانی پێوه‌ندیدار به گۆڕینی بارودۆخی كارییان، هه‌تا ئێستا به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتووه. سه‌ره‌ڕای وه‌رگرتنی به‌ڵگه‌ی پێویست بۆ دامه‌زرانیان، به‌ڵام شیركه‌تی به‌رقی خوزستان، ئیمكانی گۆڕینی بارودۆخی كرێكارانی قه‌راردادی هه‌موار نه‌كردووه. ده‌شڵێن: به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا نه‌یانتوانیوه بچن بۆ تاران، به‌ڵام مه‌به‌ستیان له‌م كۆبوونه‌وه‌یه، گه‌یاندنی ده‌نگیان به به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی “نیرو”وه.