كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی وه‌رزی قامیش بڕی دامه‌زراوه‌ی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په، ڕۆژی شه‌ممه ١٩ی ڕێبه‌ندان، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قی بیمه‌كانیان به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی ڕایانگه‌یاندووه كه كارفه‌رما حه‌قی بیمه‌كانیانی له ساڵی ٦٨وه تا ٩٢ به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی په‌رداخت نه‌كردووه و به‌م سازمانه قه‌رزداره. ده‌شڵێن: كاری قامیش بڕین كارێكی وه‌رزی و كاتییه و ئه‌و كرێكارانه‌ی ئه‌م كاره ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ته‌نیا له‌ماوه‌ی وه‌رزی هه‌ڵگرتنه‌وه به‌شێوه‌ی كاتی داده‌مه‌زرێن و به‌م هۆكاره له پێشینه‌یه‌كی كه‌متری بیمه‌ی خانه‌نشینی به‌هره‌مه‌ندن. شایانی باسه، بڕیاربوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هه‌فت ته‌په به په‌رداخت كردنی حه‌قی بیمه‌ی كرێكارانی قامیش بڕ، هه‌لی خانه‌نشینی بۆ ئه‌وان پێك بێنن، به‌ڵام هه‌تا ئێستا ئه‌م ههزینهیه به ته‌واوی په‌رداخت نه‌كراوه.