
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٧ی جۆزه‌ردان، كرێكارانی به‌شی فه‌ننی ڕێگای ئاسن له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران به شێوه‌ی جیاجیا، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان له‌شوێنی كاره‌كه‌یان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی ده‌ڵێن: هۆكاری سه‌ره‌كی كێشه‌وگرفتی كرێكاران، دانانی په‌یمانكار له هێڵی ڕاگرتن و فه‌ننی ڕێگای ئاسنه. ده‌شڵێن: چه‌ندین ساڵه حوزووری په‌یمانكارانی ڕێگای ئاسن نیشان داوه كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كار له‌ژێر چاودێری په‌یمانكاران نه‌ته‌نیا كاریگه‌ری له‌سه‌ری ڕه‌وتی به‌رهه‌مهێنان و كار نه‌بووه، به‌ڵكوو له كرده‌وه‌دا بۆه‌ته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئه‌منییه‌تی كاری كرێكاران. كرێكارانی ناڕازیی وێڕای ئاماژه به‌وه‌یكه له ئه‌گه‌ری ڕوودانی هه‌ر كێشه‌وگرفتێك به‌رپرسایه‌تیی له ئه‌ستۆی ئه‌واندا نییه، ده‌ڵێن: چه‌ندین مانگه حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه و بارودۆخی دژواری ئابووری و دواخرانی حقووق و مه‌زایاكانیان، زیاتر له هه‌ر شتێكی دیكه له بواری ده‌روونییه‌وه ئازاریان ده‌دا.
