كۆمه‌لێك له كرێكارانی فه‌سڵی مه‌عده‌نی ئاق ده‌ڕه، رۆژی شه‌ممه ١١ی رێبه‌ندان، له ناره‌زایه‌تیی به ده‌ركردنی ژماره‌یه‌ك له هاوكارانیان، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی ئه‌م كرێكارانه نارازییه،له‌م ساڵیش‌دا قه‌راردادی كاری نزیك به ٣٠٠ كرێكاری وه‌رزی ئه‌م ناوه‌نده له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی زستان دووباره نه‌كراوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها ده‌شڵێن: هه‌مو ساڵی له وه‌رزی به‌هاردا كاریان له مه‌عده‌نی ئاق ده‌ڕه ده‌ستپێكردووه و تا سه‌رمای وه‌رزی زستان، هاوكاری خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌م ناوه‌نده هرێژه پێداوه.ئه‌وان وێڕای ئاماژه به‌وه‌یكه كرێكارانی ده‌ركراو یه‌ك تا ده ساڵ پێشینه‌ی كاریان هه‌یه، رایانگه‌یاندووه كه كاتی گه‌رانه‌وه بۆ سه‌ر كاری ئه‌م كرێكارانه به‌هاری ساڵی داهاتۆیه به‌ڵام له لایه‌ن په‌یمانكاره‌وه هیچ زه‌مانه‌تێك نییه كه ئه‌م كرێكارانه بیان گهرینێتهوه سه‌ر كاره‌كانییان.