كرێكارانی فه‌زای سه‌وزی شاره‌داریی یاسووج، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی بڕی چه‌ندین مانگ له حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، له به‌رامبه‌ر بینای شوڕای شاری یاسووج كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی ناڕازییان، زیاتر له ٩ مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراویان هه‌یه كه په‌رداخت نه‌كراوه و ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه و سكاڵایان بردووه‌ته ئیداره‌ی كار، به‌ڵام مۆتاڵباته‌كانیان هه‌تا ئه‌مڕۆ په‌رداخت نه‌كراوه. كرێكارانی ناڕازیی له‌ڕێگه‌ی نامه‌یه‌كه‌وه بۆ شاره‌داریی ڕایانگه‌یاندووه: ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو به‌شێك له حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كرێ، ده‌ست له‌كار ده‌كێشنه‌وه و مان ده‌گرن.
