ڕۆژی شهممه ٢٧ی مانگی خهرمانان، كۆمهڵێك له كرێكارانی شێركهتی پهیمانكاری “پارس قودرهت” كه له بهشی “پترۆپاڵایش” کار دهكهن، لە ناڕەزایەیی بە دۆخی خراپی کارییان دەستیان لە کار کێشایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، پێشتر کرێکارانی ئەو شێرکەتە لە ناڕەزایەتی بە دۆخی خراپی پیشهیی چەند جارێک کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە بردبوو بەڵام لە بەر بەڵێنی چارەسەری کێشەکان لە لایەن پەیمانکارانی ئەو شێرکەتە، کرێکاران دووبارە گهڕابوونەوە سەر کارەکانیان. شایانی باسە گرێبەستی کاری نوێ، چوونەسەرەوەی حەقدەستەکان و دە ڕۆژ پشوو لە مانگێکدا داخوازی کرێکارانی ئەو شێرکەتەیە.
