كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وت و گازی “پایه‌ندان”، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ستی دواخراو و باروودۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ئه‌و شیركه‌ته له ماوه‌ی ڕابردوودا چه‌ند جار بۆ گه‌یشتن به داواكارییه‌كانیان ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن و كۆبوونه‌وه، به‌ڵام هیچ به‌رپرسێكی ده‌وڵه‌تی سه‌ره‌نجی به داخوازییه‌كانیانی نه‌داوه‌ته‌وه. له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م دوایانه‌ش، كرێكارێك به هۆی دۆخی خراپی مه‌عیشه‌ت و په‌رداخت نه‌كرانی پێنج مانگ حه‌قده‌ست ده‌ستی دابووه خۆكۆژی كه له لایه‌ن هاوكاره‌كانیه‌وه ڕێگری لێكرا.