ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی كارخانه‌ی “نه‌وید زه‌ڕشیمی” ماه‌شه‌هر، ڕۆژی سێشه‌ممه له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌درانی مۆتاڵباته‌كانیان، له به‌رامبه‌ر بینای ئه‌م شیركه‌ته ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ئه‌م كرێكارانه كه پێشتریش ده‌ستیان له‌كار كێشابووه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی بوو، له‌م پێوه‌نده‌دا ڕایانگه‌یاندووه: سه‌ره‌ڕای دواخرانی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایایان، به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت به‌هۆی خسووسی بوون ئه‌م ناوه‌نده له دانی مه‌زایای تایبه‌ت پێیان خۆ ده‌بوێرن. ده‌شڵێن: كاتێك كه مه‌زایایه‌ك له لایه‌ن وه‌زاره‌تی نه‌وته‌وه په‌سه‌ند ده‌كرێ، به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت به‌ڕێوه‌ی نابه‌ن و هه‌ندێ جاریش له لایه‌ن سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی به‌خشنامه‌یه‌ك دێت، ئه‌وان ده‌ڵێن ئه‌م شیركه‌ته ژێر مه‌جمووعه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وته. ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییه له‌كاتێكدایه كه كرێكارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه كه تا كاتێك كه خواسته‌كانیان دابین نه‌كرێ ده‌ست له كۆبوونه‌وه هه‌ڵناگرن.