ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وتی گه‌چساران، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٥ی به‌فرانبار، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، له به‌رامبه‌ر نووسینگه‌ی ناوه‌ندی ئه‌م شیركه‌ته كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناڕازییان كه له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه، به ڕاخستنی خوانی خاڵی، خوازیاری په‌رداختی مۆتاڵباته دواخراوه‌كانیان بوون. كرێكارانی ناڕازیی كه ژماره‌یه‌كان ٣٨٠ كه‌س ده‌بێ ده‌ڵێن: هیچكام له مه‌زایای كاری نایانگرێته‌وه و ته‌نانه‌ت جلوبه‌رگی گونجاویان پێ نادرێت.