سه‌رله به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٩ی گه‌لاوێژ، كرێكارانی شیركه‌تی “مه‌پنا” له پاڵاوگه‌ی بیدبۆله‌ندی بێهبه‌هان له ئۆستانی خوزستان، له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی كاریان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
ناڕازییان له‌وه نیگه‌رانن كه به‌هۆی لابی گه‌ری له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ر بكرێن. كرێكارانی شیركه‌تی “مه‌پنا” ڕایانگه‌یاندووه: شیركه‌ت به نیازه به‌مه‌به‌ستی ترساندنی كرێكاران، ژماره‌یه‌كان به بیانووی “هه‌ڵخراندنی كرێكاران بۆ مانگرتن و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی” له‌سه‌ر كار ده‌ربكات.