كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی كشتووكاڵی میرزا كوچه‌ك خان له شاری خۆڕه‌مشار له پارێزگای خووزستان، ڕۆژی پێنج شه‌ممه ٢٣ی گوڵان، به ناڕه‌زایه‌تی به به‌دینه‌هاتنی خواسته‌كانیان ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی و خوازیاری دامه‌زراندنی ڕێكخراوی سه‌ربه‌خۆی كرێكاری بوون.
كرێكاران له‌سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌ن كه‌هه‌بوونی ڕێكخراوی سه‌ربه‌خۆی كرێكاری یارمه‌تیده‌ره بۆ گه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان و هه‌روه‌ها پێش ده‌گرێت به كه‌م كردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كرێكاران و بێكاركردنیان له لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه. به وته‌ی كرێكارانی ئه‌م ناوه‌نده هه‌بوونی ڕێكخراوی سه‌ربه‌خوو ئه‌منییه‌تی كاریان پێده‌دات و ده‌توانن له ڕێگه‌ی ئه‌م ڕێكخراوانه‌وه له به‌رانبه‌ر هه‌ر چه‌شنه زوڵم و زۆرێك بوه‌ستنه‌وه.