سه شنبه – ۱۸ تیر – ۱۳۹۸ , 09 – 07 – 2019
![كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شیركه‌تی كشت و سه‌نعه‌تی كارون 3 تجمع کارگران شرکت کشت و صنعت کارون](https://ku.komalah.org/wp-content/uploads/تجمع-کارگران-شرکت-کشت-و-صنعت-کارون-300x141.jpg)
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٨ی مانگی پوشپه‌ر، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی كشت و سه‌نعه‌تی كارون له ناڕه‌زایه‌تیی به چونییه‌تی سپاردنی شیركه‌ت، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناڕازییان به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر ئه‌م شیركه‌ته، له ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد، به سپاردنی ئه‌م شیركه‌ته به یه‌كێك له ناوه‌نده‌كانی ده‌وڵه‌تی ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. كرێكاران ڕایانگه‌یاندووه، به سپاردنی ئه‌م شیركه‌ته به به‌شی خسووسی سه‌ره‌ڕای به دوادا كه‌وتنی حه‌قده‌سته‌كانیان، ئه‌منییه‌تی كاریان ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.