به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی “جه‌هادی نه‌سر”ی كرماشان به كۆبوونه‌وه و ڕاخستنی سفره‌ی خاڵی له به‌رانبه‌ر ئۆستانداری ئه‌و شاره، خوازیاری په‌رداختی ته‌واوی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان بوون.
كرێكارانی ئه‌و شیركه‌ته ماوه‌ی ١٣ مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراویان هه‌یه و خوازیاری په‌رداختی حه‌قی بیمه‌كانیان به ڕێكخراوه‌ی تئمیین ئیجتیماعین. به وته‌ی به‌شدار بووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه، هه‌ر مانگ به‌شێك له حقووقه‌كانیان بۆ بیمه كه‌م ده‌كرێت به‌ڵام ئه‌و پاره‌یه به ته‌ئمیین ئیجتیماعی نهدراه. شایانی باسه كه په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و بیمه‌ی كرێكارانی ئه‌و شیركه‌ته، ژیانی بنه‌ماڵه‌كانیانی خستۆته مه‌ترسیه‌وه.