ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی شیركه‌تی تراوێرسی لۆرستان و زاگرۆس، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی نزیك به ٣ مانگ حه‌قده‌ست و جێژنانه، ئه‌نجام دراوه. به‌وته‌ی ناڕازیان، حه‌قده‌ستی مانگه‌كانی به‌فرانبار، ڕێبه‌ندان و ڕه‌شه‌ممه‌ی هێندێك له كرێكاران نه‌دراوه و ئه‌مساڵ سه‌ره‌ڕای نه‌درانی جێژنانه‌ی نیوه‌ی دووهه‌می ساڵ، كرێكاران حه‌قی جلوبه‌رگ و بۆنی مانگی ڕه‌مه‌زانیشیان وه‌رنه‌گرتووه. كرێكارانی تراوێرسی لۆرستان و زاگرۆس ڕایانگه‌یاندووه: “نیگه‌رانی ئه‌وه‌ن كه له سه‌رووبه‌ندی ساڵی تازه‌دا له‌گه‌ڵ ته‌واو بوونی چالاكیی په‌یمانكاری پێشووی شیركه‌تی تراوێرس، نه‌توانن حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان وه‌ربگرن، كه‌وابوو به‌نیازن پێش له چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی په‌یمانكاری به‌شی خسووسی، هه‌موو داخوازییه‌كانیان له خاوه‌نكار وه‌ربگرن”.