کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شیركه‌تی به‌هره‌به‌رداری كاروونی گه‌وره‌

تجمع کارگران بهره برداری از شبکه های آبیاری و زهکشی کارون بزرگ

كرێكارانی شیركه‌تی به‌هره‌به‌رداری له‌ ڕه‌هه‌نده‌كانی ئاودێری و زۆنگ كێشی كاروونی گه‌وره‌، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ شێونی كاره‌كه‌یان، خوازیاری پێكهێنانی ڕێكخراوی سه‌ربه‌خۆی كرێكاری بوون.

یه‌كێك له‌ كرێكارانی ناڕازیی وێڕای ئاماژه‌ به‌وه‌یكه‌ ژماره‌یان نزیكه‌ی ٣٠٠ كه‌س ده‌بێ كه‌ له‌م شیركه‌ته‌ كار ده‌كه‌ن ده‌ڵێت: ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ نێوه‌ی كرێكارانی ته‌رحی ئاودێری شیركه‌تی كاروونی گه‌وره‌ كه‌ له‌ژێر به‌رپرسایه‌تیی چه‌ند په‌یمانكار كار ده‌كه‌ن، به‌دوای گۆڕینی بارودۆخی دامه‌زراندنیان له په‌یمانییه‌وه‌ بۆ هه‌میشه‌ین، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای په‌یگیری به‌رده‌وامیان هێشتا به‌ هیچ ئاكامێك نه‌گه‌یشتوون. كرێكارانی ناڕازیی هه‌روه‌ها له‌ئاست به‌كرده‌وه‌ ده‌رنه‌هاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كاره‌ سه‌خت و زیانباره‌كان ناڕازیین و ده‌ڵێن: دابین بوونی ئه‌منییه‌تی كارییان و پێشگرتن به‌ ده‌ركردنی كرێكاران و هه‌روه‌ها په‌رداختی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، له‌ گره‌وی پێكهاتنی ڕێكخراوی سه‌ربه‌خۆی كرێكاری دایه‌.