
كرێكارانی شیركه‌تی به‌رهه‌مهێنانی كه‌ره‌سته‌ی قورسی هێپكۆ، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٥ی مانگی گوڵان له‌ئاست سپاردنی ئه‌م شیركه‌ته به په‌یمانكارانی مه‌عده‌نه‌كانی ژێرمه‌جمووعه‌ی “ئێمیدرۆ”، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له‌م دواییانه دانیشتنێك به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی ناوه‌ندی قه‌زایی و به‌رپرسانی ئۆستانی و به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌تی هێپكۆ و نوێنه‌رانی كرێكاران، سه‌باره‌ت به كێشه‌وگرفته‌كانی شیركه‌ت و ته‌وه‌ری سپاردنی ئه‌م شیركه‌ته به شیركه‌تی “ئێمیدرۆ” به‌ڕێوه‌چووه. شایانی باسه، له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، ته‌رحی سپاردنی شیركه‌تی هێپكۆ به ٦ په‌یمانكاری مه‌عده‌نه‌كانی ژێرمه‌جمووعه‌ی “ئێمیدرۆ”، ناڕه‌زایه‌تیی نوێنه‌رانی كرێكارانی لێكه‌وتبووه‌وه.
