کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شیركه‌تی “ئیستراتووس”ی ڕه‌شت

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شیركه‌تی ئیستراتووسی ڕه‌شت 1

ڕۆژی هه‌ینی ١٧ی مانگی به‌فرانبار، كرێكارانی شیركه‌تی “ئیستراتووس” كه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆژه‌ی ڕێگه‌ی ئاسنی ڕه‌شت- ئه‌نزه‌لیه‌، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ په‌رداخت نه‌كرانی ٨ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراویان كۆبوونه‌وه‌.

به‌ پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و شیركه‌ته‌ ٢٥٠ كرێكاری هه‌یه‌ كه‌ به‌ وته‌ی نوێنه‌ری كرێكاران، ماوه‌ی هه‌شت مانگه‌ حه‌قده‌سته‌كانیان دواخراوه‌ و خاوه‌نكار به‌ بیانووری نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی دارایی و هه‌نارده‌ نه‌كردنی به‌شه‌ بودجه‌كه‌یان له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه‌، به‌رده‌وام داخوازییه‌كانیان پشت گوێ ده‌خات.