كرێكارانی شیركه‌تیی نه‌خۆشخانه‌ی “حسێن” ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی ڕه‌زبه‌ر بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان و هه‌روه‌ها پێشێل كردنی مافه‌كانیان، له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی ئه‌مشاره كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، شیركه‌ت له ساڵی ٩٥وه بڕی ٨ ملیۆنیان پێ قه‌رزداره، به‌ڵام حازر نییه كه حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت بكات و كاتێكیش ده‌چنه لایه به‌رپرسانی نه‌خۆشخانه، پێیان ده‌ڵێن: له‌جیای ٨ ملیۆن و ٤ ملیۆن وه‌رگرن. هه‌روه‌ها ڕاشیانگه‌یاندووه كه له ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابردوودا، كارفه‌رمای شیركه‌ت كرێكارانی له مافی مه‌ره‌خه‌سی بێبه‌ش كردووه و هه‌ڕه‌شه‌ی لێكردوون كه ئه‌گه‌ر ناڕه‌زایه‌تیی ده‌رببڕن، له‌سه‌ر كار ده‌ر ده‌كرێن.