كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تیی شاره‌داریی ئیسفه‌هان، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٤ی سه‌رماوه‌ز، له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی كاریان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی به به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه له به‌رامبه‌ر كتێبخانه‌ی ناوه‌ندی شاره‌داریی ئه‌مشاره، خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به بارودۆخی قه‌رارداده‌كانیان بوون. شایانی باسه،له ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه، جێگری به‌رنامه‌ڕێژی و گه‌شه‌ی هێزه‌ی ئینسانی شاره‌داریی ئیسفه‌هان له‌ناو ناڕازییاندا ئاماده بووه و به‌ڵێنی پێ داون كه به خواسته‌كانیان ڕابگه‌ن و كرێكارانی ناڕازیی به‌دوای ئه‌م به‌ڵێنه به شێوه‌ی كاتی كۆتاییان به كۆبوونه‌وه‌كه‌یان هێناوه. هاوكات ڕایانگه‌یاندووه: ئه‌گه‌ر به خواسته‌كانیان عه‌مه‌ل نه‌كه‌ن، ده‌ست ده‌ده‌نه كۆبوونه‌وه‌ی به‌ربڵاوتر.