ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، جارێكی دیكه كۆمه‌ڵێك كرێكارانی شیركه‌ته‌ی مللی حه‌فاری ئێران و شۆماڵ له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكاران به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر نوسینگه‌ی شیركه‌ت، خوازیاری چاره‌سه‌ركردنی بارودۆخی په‌رداختی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكان بوون كه سه‌ره‌ڕای به‌ڵێنه‌كان بارودۆخیان باشترنه‌بووه. كرێكاران ڕایانگه‌یاندووه كه به‌شێك له‌م كرێكارانه كه ٥٠ كه‌س ده‌بن، بڕی سێ مانگه حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه و سه‌ره‌ڕای به‌دوادا چوونی بۆ ناوه‌نده‌كانی به‌رپرسان و كارفه‌رماكان هێشتا داواكارییه‌كانیان بێ ئاكام ماوه‌ته‌وه.