كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی بێكاری شیركه‌ته‌كانی ره‌یلی، رۆژی یه‌كشه‌ممه ١٢ی رێیه‌ندان، له حاڵێكدا كه نزیكه‌ی ٨ مانگه به هۆی ویروسی كۆرۆناوه له كار بێكار كراون، له ناره‌زایه‌تیی به نه‌بوونی هیچ هاوكارییه‌كی ده‌وڵه‌تیی، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تیی.
ئه‌م كرێكارانه كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتیی چه‌ند شیركه‌تیی په‌یمانكاری له مه‌جموعه‌ی ره‌جا كارده‌كه‌ن، له ئاست نه‌دانی مۆقهرهری بیمه بیكارییه‌كانیان ده‌ستیان داوه‌ته كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تیی. به وته‌ی یه‌كێك له‌م كرێكاره ناڕازییانه، “له خاكه‌ڵێوه‌ی ساڵی ٩٩وه، كۆمه‌ڵێك له شیركه‌ته په‌یمانكارییه‌كانی به‌شی هاتووچۆ و به‌شی فه‌نی، به هۆی ویروسی كۆرۆناوه، ده‌ستیان داوه‌ته بێكاركردن و ئێخراجی كۆمه‌ڵێك له‌م كرێكارانه كه هێشتا مۆقهرهری بیمه‌ی بێكارییه‌كانیان پێ نه‌دراوه. ناوبراو هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی، به هۆكاری ئه‌وه‌ی كه هێشتا چه‌ند مانگ له ماوه‌ی قه‌رارداده‌كانیان ماوه، حه‌قی بیمه‌ی ٢ مانگی ئه‌م كرێكارانه‌ی په‌رداخت نه‌كردووه و مۆقهرهری بیمه‌ی بێكاری كۆرۆنای، بۆ كرێكارانی ئه‌م مه‌جمۆعه‌یه‌ی له نه‌زه‌ر نه‌گرتووه.