ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی شاره‌داریی یاسووج، ڕۆژی پێنجشه‌ممه بۆ چواره‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، له به‌رامبه‌ر بینای شاره‌داریی ئه‌مشاره ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
شایانی باسه، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی ناڕازیی كه زیاتر له پێنج مانگه حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه، به‌دوای به‌شداری كردن له كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژانی ڕابردووی ئه‌م كرێكارانه، له‌سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ركراون. كرێكارانی ناڕازیی ده‌ڵێن: به‌دوای په‌یگیری به‌رده‌وامی ئه‌م كرێكارانه بۆ په‌رداختی حه‌قده‌سته‌كانیان، هیچكام له به‌رپرسان به تایبه‌ت ئۆستاندار و فه‌رماندار، ئاماده به وتووێژ له‌گه‌ڵ كرێكارانی ناڕازیی و په‌یگیری خواسته‌كانیان نه‌بوون.