كرێكارانی شاره‌درایی سی سه‌خت ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٥ی گه‌ڵارێزان، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانیان و دواخرانی مه‌زایاكانیان، سه‌رله‌نوێی ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی شاره‌داریی سی سه‌خت له مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵه‌وه هه‌تا ئێستا هیچ حه‌قده‌ستێكیان پێ نه‌دراوه و دوایین حقووقێك كه پێیان داروه، پێوه‌ندی به مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی پاره‌كه‌وه هه‌یه كه شاره‌داریی پێنج ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر په‌رداختی كردووه. كرێكارانی ناڕازیی وێڕای ئاماژه به‌وه‌یكه به هه‌ژمار كردنی مانگی گه‌ڵارێزان، هه‌شت مانگه حه‌قده‌سته‌كانیان دواخراوه، ده‌ڵێن: شاره‌درا به‌جێگه‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌وگرفته‌كانمان ڕایگه‌یاندووه: هیچ كارێكم به دواخرانی هه‌شت مانگ حه‌قده‌ستی ئێوه نییه. ناڕازییان ڕاشیانگه‌یاندووه: له وه‌رزی سه‌رما جلوبه‌رگ و پێڵاوی گونجاویان نییه و له هه‌ندێ حاڵه‌تدا به جلی خۆیانه‌وه ده‌چنه سه‌ر كار.