كرێكارانی شاره‌داریی مه‌ریوان ڕۆژی دووشه‌ممه ١٨ی خاكه‌لێوه، بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی بڕی ٣ مانگ له حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی شاره‌داریی مه‌ریوان له‌مباره‌وه ڕایانگه‌یاندووه: هێشتا حه‌قده‌ستی مانگه‌كانی به‌فرانبار، ڕێبه‌ندان و ڕه‌شه‌ممه‌ی پاره‌كه‌یان پێ نه‌دراوه و هه‌روه‌ها جێژنانه و زێده‌كاری ساڵی ڕابردووشیان په‌رداخت نه‌كراوه. ده‌شڵێن: ژماره‌یه‌كیان له ساڵی ٩٧وه هه‌تا ئێستا حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه. ئه‌م كرێكارانه كه ژماره‌یان زیاتر له ١٠٠ كه‌س ده‌بێ و له به‌شه جۆراوجۆره‌كانی شاره‌داریی مه‌ریوان له‌وانه، فه‌زای سه‌وز، پاكبانی و پاركبانی كار ده‌كه‌ن ده‌ڵێن: سه‌ره‌ڕای په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانیان له‌م بارودۆخه‌ی هه‌ستیاره‌دا، به‌رده‌وام هه‌روا ده‌چنه‌وه سه‌ر كار و درێژه به‌كاره‌كانیان ده‌ده‌ن.