كرێكارانی شاره‌داری “نی‌ك شه‌هر” ڕۆژی شه‌ممه ٣ی مانگی خه‌رمانان، له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كرانی شه‌ش مانگ حه‌قده‌ست، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی ئه‌و شاره‌داریه، له‌گه‌ڵ باروودۆخی خراپی كۆرۆنا و مه‌ترسیه‌كانی له‌سه‌ر ژیانی كرێكاران، به‌رده‌وام له‌سه‌ر كاره‌كانیان حازر بوون به‌ڵام به‌رپرسانی ئه‌و شاره‌داریه له په‌رداختی حه‌قده‌ست و مه‌زایای كرێكاران خۆده‌بوێرن. شایانی باسه كه كرێكارانی ئه‌و شاره‌داریه ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ش له ناوه‌ندی ئه‌و شاره‌داریه ده‌ستیان دابووه مانگرتن.