گۆمه‌ڵێك له كرێكارانی خزمه‌تگۆزاری شاری سه‌ر به شاره‌داری میاندووئاو، ڕۆژی پێنج شه‌ممه ١١ی مانگی خه‌رمانان، له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كرانی ٦ مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایا، ده‌ستیان له كار كێشا و له به‌رانبه‌ر بینای ئه‌و شاره‌داریه ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
پتر له ١٣٠ كرێكاری به‌شی خزمه‌تگۆزاری شاره‌داری میاندووئاو، چه‌ند مانگه كه له ئاست خراپی باروودۆخی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تییان به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تی دان و له‌و باره‌وه ده‌ڵێن: چیتر توانای دابین كردنی پێداویستیه‌كانی ژیانیان نه‌ماوه. شایانی باسه كه كرێكارانی شاره‌داری میاندووئاو چه‌ندین جار بۆ گه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان له به‌رانبه‌ر ناوه‌نده جۆراوجۆره‌كانی ده‌وڵه‌تی كۆبوونه‌وه‌یان كردووه به‌ڵام به‌ڕێوبه‌رانی شاره‌داری هیچ سه‌ره‌نجێكیان به داخوازییه‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركرانیان لێ ده‌كه‌ن.