دوشنبه – ۳ تیر – ۱۳۹۸ , 24 – 06 – 2019
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢ی مانگی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داریی گه‌چساران له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی ناله‌باری داهاته‌كانیان له به‌رامبه‌ر بینای شاره‌داریی “دووگونبه‌دان” و فه‌رمانداریی گه‌چساران، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به ێپی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه سه‌ره‌تا له‌به‌رده‌م بینای شاره‌داریی دووگونبه‌دان و پاشان له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی گه‌چساران به‌ڕێوه‌چووه. كرێكارانی ناڕازی ڕایانگه‌یاندووه كه له نه‌درانی مه‌زایای سه‌ختی كار، حه‌قی فه‌نی، نه‌وبه‌ت كاری، بۆته‌هۆی نزمبوونی به‌رچاوی حه‌قده‌سته‌كانیان و گۆشاری خستووه‌ته سه‌ر بژیوی كرێكاران و كێشه‌ی زۆری بۆ درووست كردوون.