كرێكارانی شاره‌داری سیسه‌خت ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٣ی مانگی گه‌لاوێژ، له ناڕه‌زایه‌تی به‌پێ نه‌دانی چه‌ندین مانگ حه‌ق ده‌ست و مه‌زایا، له به‌رانبه‌ر بینای ئه‌و شاره‌داریه ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی .
به‌وته‌ی یه‌كێك له كرێكارانی به‌شداربوو له‌و ناڕه‌زایه‌تییه ، زیاتر له پێنج مانگه له بوومه‌له‌زه‌ی 5.6 ریشته‌ریه‌كه‌ی شاری سیسه‌خت تێده‌په‌ڕێت و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه كرێكاران زۆرترین زیانیان پێ گه‌ییشتووه به‌ڵام هێشتا حه‌ق ده‌ستیان وه‌رنه‌گرتووه، ئه‌مه له كاتێك دایه كه پێش ڕوودانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ش حه‌ق ده‌ستی ٧ مانگیان دواكه‌وتبوو . هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌كات كه كرێكارانی شاره‌داری سیسه‌خت هه‌تا پێش ده‌ست پێ كردنی ده‌وری نوێ لانیكه‌م ٦ بۆ ٨ مانگ حه‌قده‌سته‌كانیان دوا كه‌وتبوو سه‌ره‌ڕای ئه‌مه له دوای ڕوودانی بوومه‌له‌زه‌كه‌ش دۆخی وه‌رگرتنی و پێدانی حه‌ق ده‌سته‌كانیان دژوارتر بووه .