کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاره‌داریی سۆران

تجمع کارگران شهرداری سوران

تجمع کارگران شهرداری سوران

كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی شاره‌داریی سۆران له‌ ئۆستانی سیستان و به‌لوچستان، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٨ی جۆزه‌ردان، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

له‌م پێوه‌نده‌دا كرێكارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه‌: زیاتر له‌ چوار مانگه‌ كه‌ شاره‌داریی حقووقه‌كانیانی په‌رداخت نه‌كردووه‌ و له‌م بارودۆخه‌ ناله‌باره‌ ئابوورییه‌ی ئێستادا چیدی توانای دابین كردنی پێدوایستییه‌كانی ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان نییه‌. ده‌شڵێن: جگه‌ له‌مانه‌، جێژنانه‌ و بڕی ٦ مانگ له‌ حه‌قی بیمه‌كانیشیان به‌ سازمانی ته‌ئیمنی ئیجتماعی په‌رداخت نه‌كراوه‌. ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ تا گه‌یشتن به‌ سه‌رجه‌م خواسته‌كانیان، ده‌ست له‌ كۆبوونه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تیی هه‌ڵناگرن.