كرێكارانی په‌یمانكاریی شاره‌داریی ڕوودبار زه‌یتوون ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٢ی مانگی پووشپه‌ڕ له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی حه‌قده‌سته‌كانیان له به‌رامبه‌ر بینای ئه‌م شاره‌دارییه ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
ئه‌م كرێكارانه كه چوار مانگه حه‌قده‌ستیان پێنه‌دراوه، ڕایانگه‌یاندووه كه: پاش چوار مانگ چاوه‌ڕوانی بۆ وه‌رگرتنی حه‌قده‌سته‌كان، دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر شاره‌داریی ڕوودبار بڕه پاره‌یه‌كی له‌ژێرناوی حه‌قدسه‌تی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی ٩٩ واریز كردووه كه ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه. كرێكاران وێڕای ئاماژه به‌وه‌یكه به‌ده‌ر له حه‌قده‌سته‌كان، دوو مانگ حه‌قی بیمه‌شیان په‌رداخت نه‌كراوه، ڕایانگه‌یاندووه كه هه‌تا ئێستا هیچ به‌رپرسێكی ده‌وڵه‌تی به مه‌به‌ستی په‌یگیر كردنی خواسته‌كانیان وتووێژی له‌گه‌ڵ نه‌كردوون.