كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داریی ته‌ورێز، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی مانگی ڕه‌شه‌ممه له ڕێگه‌ی كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر بینای ناوه‌ندیی شاره‌داریی ته‌ورێز له ئاست ڕاگه‌یاندنی باروودۆخی نوێی قه‌رارداده‌كانیان و هه‌روه‌ها نه‌درانی حه‌قی بیمه‌كانیان به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، پاش كۆبوونه‌وه‌ی چه‌ندین مانگه له به‌رامبه‌ر شۆرای شاری ته‌ورێز له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه به‌ڵێنی چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانیان پێدرا، به‌ڵام له ئێستادا سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕ بوونی سێ مانگ له‌و ڕێكه‌وته، نه ته‌نیا كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر نه‌كراوه به‌ڵكوو له‌گه‌ڵ قه‌راردادی نوێ واته پێدانی ١٥ ڕۆژ حه‌قده‌ست و حه‌قی بیمه له مانگدا، به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه.