كرێكارانی شاره‌داریی ئه‌لوه‌ند له ئۆستانی قه‌زوین، ڕۆژی شه‌ممه ٢٥ی مانگی ڕێبه‌ندان، له ناڕه‌زایه‌تی به كێشه و گرفتی بیمه‌كانیان، له به‌رامبه‌ر بینای سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی له‌مشاره ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی: ئیداره‌ی ته‌ئمینی ئیجتماعی لقی شاره‌كی سه‌نعه‌تیی ئه‌لبۆرز، به‌هۆی قه‌رزداربوونی شاره‌داریی ئه‌لوه‌ند به ته‌ئمینی ئیجتماعی، چه‌ندین مانگه خۆی له دووباره كردنه‌وه‌ی دهفتهرچهكانیان ده‌بوێرێ. شایانی باسه، له لایه‌ن ته‌ئمینی ئیجتماعییه‌وه به كرێكاران وتراوه كه تا كاتێك قه‌رزه‌كانی شاره‌كی سه‌نعه‌تی ئه‌لبۆرز په‌رداخت نه‌كرێ، دهفتهرچهكانیان دووباره ناكرێته‌وه.