كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داریی فه‌ردیس له ئۆستانی ئه‌لبۆرز، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٦ی سه‌رماوه‌ز، له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌گۆڕینی بارودۆخی كاریان بۆ په‌یمانی و نه‌مانی شیركه‌ته په‌یمانكارییه‌كان، له به‌رامبه‌ر بینای شاره‌داریی و ده‌فته‌ری په‌یمانكار ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی شاره‌داریی فه‌ردیس سه‌باره‌ت به مۆتاڵباته‌كانیان ڕایانگه‌یاندووه: جیا له كێشه‌وگرفته‌كانی پێوه‌ندیدار به شیركه‌تی په‌یمانكاری، هه‌ركامیان بڕی دوو تا سێ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراویان هه‌یه كه په‌رداخت نه‌كراوه. ده‌شڵێن: شاره‌داریی فه‌ردیس وه‌ك خاوهكاری سه‌ره‌كی ده‌توانێ به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م كرێكاران قه‌رارداد ببه‌ستێت و حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت بكات.