كرێكارانی شاره‌داریی مه‌نته‌قه دووی خۆڕه‌م ئاباد، ڕۆژی سێشه‌ممه ٤ی سه‌رماوه، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی بڕی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایایان، له به‌رامبه‌ر بینای شاره‌داریی ئه‌مشاره ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، نزیكه‌ی ١٠٠ كه‌س له كرێكارانی به‌شی فه‌زای سه‌وزی شاره‌داریی مه‌نته‌قه دوو له‌ژێر چاودێری شیركه‌تێكی په‌یمانكاری كار ده‌كه‌ن كه چوار مانگه حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه. ده‌شڵێن: جگه له‌وان كرێكارانی به‌شی فه‌زای سه‌وزی چوار مه‌نته‌قه‌ی دیكه‌ی شاره‌داریی خۆڕه‌م ئاباد كه له‌ژێر چاودێری ئه‌م شیركه‌ته په‌یمانكارییه كار ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ كێشه‌ی دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان به‌ره‌وڕوون. شایانی باسه، ئه‌م كرێكارانه له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردووش‌دا، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردبوو، به‌ڵام نه‌یاتوانی بوون حه‌قده‌سته‌كانیان وه‌ربگرن.