کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاره‌داریی لالی

تجمع کارگران شهرداری لالی 2

كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی شاره‌داریی لالی له‌ ئۆستانی خوزستان، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٦ی خه‌رمانان، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان له‌ به‌رامبه‌ر بینای ئه‌م ناوه‌نده‌ ده‌وڵه‌تییه‌ كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی ناڕازیی له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا وێڕای ئاماژه‌ به‌ دواخرانی بڕی ١٢ مانگ له‌ حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان ده‌ڵێن: هه‌تا ئێستا به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی حه‌قده‌سته‌كانیان چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه‌، به‌ڵام هه‌موو جارێك به‌دوای به‌ڵێنی به‌رپرسان سه‌باره‌ت به‌ په‌رداخت كردنی مۆتاڵباته‌كانیان، گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ سه‌ر كار. شایانی باسه‌، به‌رپرسانی شاره‌داریی به‌جێگه‌ی په‌رداخت كردن و پێڕاگه‌یشتن به‌ خواسته‌كانیان، هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركرانیان له‌ كرێكاران كردووه‌.