كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داریی خۆی، ڕۆژی شه‌ممه ٢٢ی خه‌رمانان، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، له به‌رامبه‌ر بینای خه‌ده‌مات شاری ئه‌مشاره، كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد، خوازیاری په‌رداخت كردنی بڕی ٥ تا ٦ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراو و هه‌روه‌ها حه‌قی بیمه‌كانیان به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی بوون. به‌وته‌ی ناڕازییان، له ٦ مانگ له‌مه‌وبه‌ره‌وه هه‌تا ئێستا هیچ حه‌قده‌ستێكیان پێ نه‌دراوه و ٣ مانگه حه‌قی بیمه‌كانیشیان به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی په‌رداخت نه‌كراوه. ده‌شڵێن: په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانیان له‌م بارودۆخه ناله‌باره ئابوورییه‌ی ئێستا و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژی پێداویستییه‌كانی ژیان، كێشه‌وگرفتێكی زۆری بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان پێكهێناوه.