ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی شاره‌داریی دێله‌ند له ئوستانی گوڵستان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی پووشپه‌ڕ، له ناڕه‌زایه‌تی به كه‌م بوونی حه‌قده‌سته‌كانیان كۆبوونه‌وه.
ناڕازیان وێڕای ئاماژه به درۆنانه‌وه‌ی به‌رپرسانی شاره‌داریی سه‌باره‌ت به جێبه‌جێ كردنی به‌شێك له داخوازیه‌كانی كرێكاران، ڕایانگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ شاره‌داریی دێله‌ند قه‌راردادی ڕاسته‌وخۆیان هه‌یه و نزیك به سێ مانگه حه‌قده‌ستیان پێنه‌دراوه و هه‌تا ئێستاش به‌رپرسان وڵامده‌ره‌وه‌ی كێشه‌كانیان نه‌بوون.