کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی سه‌نعه‌ت به‌رق و شاره‌داریی كه‌ره‌ج

كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی سه‌نعه‌ت به‌رق و كرێكارانی فه‌زای سه‌وزی شاره‌داریی كه‌ره‌ج، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٨ی به‌فرانبار له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ كه‌م كردنه‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان به‌ شێوه‌ی جیاجیا، ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، كرێكارانی ناڕازیی سه‌نعه‌ت به‌رق ڕایانگه‌یاندووه‌: هه‌ندێ له‌ ئۆپراتۆره‌كانی شیركه‌ت به‌رق، بڕی ٧٠٠ هه‌زار تمه‌ن له‌ حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه‌ته‌وه‌ و به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت هۆكاری ئه‌م كه‌م كردنه‌وه‌یه‌یان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌یكه‌ ئاستی حقووقه‌كانیان زۆر له‌ سه‌رێیه‌. هه‌روه‌ها كرێكارانی فه‌زای سه‌وزی شاره‌داریی كه‌ره‌ج، بڕی ٧٠٠ تا یه‌ك ملیۆن ته‌مه‌نیان لێ كه‌م كراوه‌ته‌وه‌.