كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی سایه‌تی پاشماوه‌كانی سه‌فیره، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١ی گه‌ڵارێزان له شاری ئه‌هواز له ناڕه‌زایه‌تیی به بیلاته‌كلیفی كاری و گوزه‌رانیان، له به‌رامبه‌ر بینای ناوه‌ندی شاه‌ردایی ئه‌مشاره كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌دوای ئاگركه‌وتنه‌وه له كانێكسێكی پشوودانی كرێكارانی ئه‌م سایته، ٩٢ كرێكاری سایه‌تی پاشماوه‌كانی سه‌فیره له ناڕه‌زایه‌تیی به بیلاته‌كلیفی كاری و گوزه‌رانیان ده‌ستیاندابووه كۆبوونه‌وه. به‌وته‌ی ناڕازییان، حه‌وت مانگه خانه‌نشین كراون و هیچ حه‌قده‌ست و حه‌قی بیمه‌یه‌كیان پێ نه‌دراوه و ته‌نیا بیمه‌ی مانگی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵیان په‌رداخت كراوه. ده‌شڵێن: له‌م ماوه‌یه‌دا هه‌موو مانگێك ته‌نیا ١٠ ڕۆژ چوونه‌ته‌وه سه‌ركار و سه‌رله‌نوێی ناردراونه‌ته‌وه بۆ مه‌ره‌خه‌سی ئیجباری به بێ حقووق. كرێكارانی ناڕازیی ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه كه ئه‌و شوێنه‌ی كه ئاگری گرتووه، شوێنی كۆكردنه‌وه‌ی زبڵه‌كان نه‌بووه، به‌ڵكوو شوێنی پشوودانی كرێكارانه بووه.