كرێكارانی ته‌رابه‌ری شیركه‌تی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و گازی زاگرۆسی جنووبی، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له به‌رانبه‌ر بینای ئیداری ناوچه عه‌مه‌لیاتیه‌كانی نه‌وت وگاز كۆبوونه‌وه و خوازیاری گۆڕانی باروودۆخی پیشه‌ییان بوون.
به وته‌ی یه‌كێك له كرێكاران، لانیكه‌م ٤٠٠ كه‌س له شۆفێرانی به‌شی ته‌رابه‌ری ئه‌و شیركه‌ته ١٠ بۆ ١٨ ساڵ پێشینه‌ی كارییان هه‌یه و له‌و ماوه‌یه چه‌ندین جار له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه شوێنی كاركردنیان جێبه‌جێ كراون. به‌ڵام له ڕێكه‌وتی ٢٩ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی ٩٩ی هه‌تاویه‌وه شیركه‌تی زاگرسی جنووبی ده‌ستی كرد به ده‌رهێنانی ناوی به‌شێك له شۆفێران له سامانه‌ی “ساپنا” و ڕێگری كرد له گۆڕانی قه‌رارداده‌كانیان.