كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ڕێگه‌ی ئاسنی هۆرمۆزگان، رۆژی سێشه‌ممه ١٢ی ڕه‌شه‌ممه، له ناره‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كردنی عه‌یدی و حه‌قده‌ست دواخراوه‌كانیان ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، یه‌كێك له كرێكاران به پشت راستكردنه‌وه‌ی نه‌درانی عه‌یدی و حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان رایگه‌یاند: حقووقی مانگه‌كانی سه‌رماوه‌ز و به‌فرانباریش به شێوه‌ی نیوه په‌رداخت كراوه و هێشتا حقووقی مانگه‌كانی رێبه‌ندان و ڕه‌شه‌ممه كه ئه‌بی عه‌یدی و پاداشتهكانیشی له‌گه‌ڵا بدرێت، په‌رداخت نه‌كراوه.