كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی رهیل سه‌نعه‌ت كارانی زاهێدان، ڕۆژی دووشه‌ممه ٣٠ی پووشپه‌ڕ، له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی تهكمیلیی حه‌قده‌سته‌كانیان، ده‌ستیان دایه ناڕه‌زایه‌تی.
به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شیركه‌ت هه‌تا ئێستا سه‌نه‌واتی ساڵی ٩٨ی به كرێكاران نه‌داوه و ڕاشیانگه‌یاندووه كه چه‌ندین مانگه حه‌قی بیمه‌ی كرێكارانیش به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی نه‌دراوه و كرێكاران بۆ دووباره كردنه‌وه‌ی ماوه‌ی دهفتهرچهكانیان تووشی كێشه هاتوون.